Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:44

ئیسرائیل وەزارەتی بەرگری و دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریای بۆردومان کرد

کوردستان TV
100%

ئیسرائیل زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج، ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو هێزانەی حکوومەتی سووریای کردووەتە ئامانج کە لەگەڵ درووزییەکانی باشووری ئەو وڵاتەدا کەوتوونەتە پێکدادانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی تەمووز، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە: ئیسرائیل زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیی کردووەتە سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا و وەزارەتی بەرگریی و دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج.

کەمێک پێش تەقینەوەکان، ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتبووی "زەبری بەئازار دەوەشێنین." سوپای ئیسرائیل پێشتر هێرشەکەی بۆ سەر وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕاگەیاندبوو.

لەبارەی قوربانییانی هێرشەکەی ئیسرائیل، وەزارەتی تەندروستیی سووریا ڕایگەیاند: بەهۆی زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق کەسێک کوژراوە و 18ـی دیکەش بریندار بوون. 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەهۆی توندوتیژییەکانی دەوروبەری شاری سوەیدا لە سووریا، دەیان کەس کوژراون و چەکدارانی کەمینەی درووز ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت و ئەندامانی هۆزە بیابانییەکان بوونەتەوە.

ئیسرائیل بە بانگەشەی پاراستنی درووزەکان، دەستوەردانی لەم پێکدادانانەدا کردووە و هێزەکانی حکوومەتی سووریای کردووەتە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.