ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له هانۆ پێڤكور وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدانی په‌يوه‌ندیی دوولایەنە، به‌تايبه‌تى له بواری ئه‌منى و به‌رگريدا تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی ئيستۆنيای بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش کرد.
وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا ئامادەيیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشی تێکدەرانەی سەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.