Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 01:09

ژمارەی قوربانیان لە هێرشەكەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشێكی ئاسمانی بەهێز كرایە سەر باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی و كۆشكی كۆماری سووریا.

هێرشەكان لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەنتەری دیمەشقی پایتەختی سووریا ئەنجامدران و دووكەڵێكی زۆریش لە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی سووریا بەرزبوونەوە.

زانیارییە سەرەتاییەكان دەری دەخەن، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكەدا 5 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی سووریا كوژراون، هەروەها 18 دیكەش بەشێوەی جیاواز بریندار بوون.

چەند خولەكێك پێش ئەنجامدانی هێرشەكە، یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسر ائیل گوتبووی "هێرشی بە ئازار ئەنجام دەدەین".

هەروەها ئەفیخای ئەدرەعی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتبووی: سوپای ئیسرائیل لە بۆردومانی پێگە سەربازییەكانی ڕژێمی سووریا لە دیمەشق بەردەوام دەبێت".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.