Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 22:44

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ هێرش بۆ سەر کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە کرد

کوردستان TV
100%

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ هێرش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات و دەڵێت، ئەم هێرشانە هەرەشەن بۆ سەر سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە. پێشی وایە بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی تەمووز، کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ کە بنکەی سەرەکییەکەی لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیایە، بە ئاماژەکردن بە سێ رۆژ هێرشی بەردەوام بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم هێرشانەی ئیدانە کردووە و سەبارەت بە مەترسیی تێکدانی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکە هۆشداریی داوە.

ڤالێریۆ کروگەر، گوتەبێژی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند: "بەئامانجگرتنی سیستماتیکی ژێرخانی مەدەنی و ئابووری، پیشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتییە و ژیانی دانیشتووانی سڤیل و سەرچاوەکانی بژێویان دەخاتە مەترسییەوە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش وسەقامگیریی ناوچەکە.

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ داوای لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق کردووە بەرپرسیارێتیی خۆی لە پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانە گرنگەکان لە ئەستۆ بگرێت و بۆ ڕێگری لە هێرشی لەم شێوەیە ڕێکاری کرداری بگرێتە بەر. لەبەر ئەوەی کردەوەی توندوتیژیی لەم جۆرە، هەموو ئەو هەوڵانە لەبار دەبات کە ئامانجیان بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.