سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ جاری دووەم بە درۆن هێرشكرایەوە سەر كێڵگەی نەوتی هانت ئۆیل لە باعەدرێ لە سنووری پارێزگای دهۆك.
دژەتیرۆری كوردستان هێرشەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێر 19:10 جارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هانت ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.
دژەتیرۆر راشیگەیاد: هێرشەكە جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهەمانشێوە لە رێگەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوەوە، هێرشكرابووە سەر كێڵگەی نەوتی هانت ئۆیل و زیانێكی زۆری مادیش لە ئەنجامی هێرشەكە كەوتبووەوە.
ئەمە چەند رۆژێكە هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامییان هەیە، لەمبارەیەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داوایان لە حكوومەتی فیدڕاڵی كردووە رێكاری بەپەلە و توند بگرنەبەر بۆ دووبارەنەكردنەوەی ئەم هێرشانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.