ئۆتۆمبێلێک بە هۆی تیژڕۆیی خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشا و شۆفێرەکە بریندار بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە: "رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی مەلیک مەحموود، لەژێر یەکتربڕی ئارام لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل رووی دا."
بەڕێوەبەرایەتیی هاوتوچۆی سلێمانی ئاشکرای کردووە، رووداوەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە بووە و شۆفێری جێبەکە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری سایپادا داوە.
لە رووداوەکەدا زیانی مادیی هەبووە و یەکێک لە شۆفێرەکانیش کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی سایپاکەیە بریندارە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.