سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە کرد و داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە هەموو ڕێکارێکی بەپەلە و پێویست بۆ ڕێگرتن لەم هێرشانە بگرێتە بەر و هێرشبەرانیش سزا بدرێن.
ڕۆژی سێشەممە 15ی تەمووزی 2025 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ين كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتييان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە "حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان"
ئاماژەی بەوەش کردووە "ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.