Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 17:21

لە شەڕ و پێكدادانەكانی ئەمڕۆی پارێزگای سوەیدا لە سووریا 18 كەس كوژراون

کوردستان TV
100%

لەئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی ئەمڕۆی پارێزگای سوەیدا لە سووریا، 18 كەس كوژراون و 34 كەسی دیكەش بریندار بوون كە بەشێكیان منداڵ و ئافرەتن.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە چەند گەڕەكێكی پارێزگای سوەیدا بەتایبەت لە گەڕەكی مەقووس، شەڕ و پێكدادان لەنێوان دوو گرووپی چەكدار دروستبوو كە پێكهاتبوون لە پێكهاتەی ئایینی درووز لەگەڵ هۆزی دەشتەكی (بەدوو)ـەكانی ناوچەكە.

بەگوێرەی دوایین داتای روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە ئەنجامی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەكان 18 كەس كوژراون كە 14 كەسیان درووزین لەگەڵ 4 هۆزی دەشتەكییەكان.

لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانیش، رێگەی سەرەكی دیمەشق – سوەیدا گیراوە.

هێزە فەرمییەكان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەكان بڵاوەیان پێكراوە بۆ رێگریكردن لە تەشەنەكردنی زیاتری شەڕ و پێكدادانەكان.

دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكان پارێزگای سوەیدا بۆ چەند رۆژێك پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، كاتێك چەند كەسێكی لە هۆزی دەشتەكییەكان لەسەر رێگەی دیمەشق – سوەیدا رێگەیان لە گەنجێكی درووزی گرتبوو و ئازاریان دابوو، لەبەرامبەریشدا خەڵكی پارێزگاكە چەند ئەندامێكی هۆزی دەشتەكییەكانیان گرت، ئەمەش وای كرد گرژی و ئاڵۆزییەكان لەنێوان هەردوولا تەشەنە بكات و ئەو رووداوەی ئەمڕۆی لێ بكەوێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.