Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە گوندێك، 80 گیسك و 40 مریشك و 20 قەل مرداربوونەوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە تەویلەیەك لە گوندی بەڕۆژەی سەر بە شارەدێی بێتواتە، 80 گیسك و 40 مریشك و 20 قەل سوتان و مرداربوونەوە.

بەرگریی شارستانی راپەڕین رایگەیاند: کاژێر 4ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆی یەكشەممە لەلایەن هاووڵاتییەکەوە ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی ڕووداوێکی ئاگر لە گوندی بەڕۆژە سەر بە شارەدێی بێتواتە.

راشیگەیاند: ئاگرەكەكە لەناو تەویلەیەكی داخراوی هاووڵاتییەك بەناوی (عەدنان مەحموود محەمەد) كەوتبووەوە كە بەداخەوە بەهۆی ئاگرەكە 80 سەر گیسک سوتان و هەموویان مرداربوونەوە.

هەروەها رایگەیاد: جگە لە گیسكەكان، نزیکەی 40 مریشک و 20 قەلی دیكەش سوتان کە لە كاتی ئاگرەكەدا لەناو تەویلەكەدا بوون.

بەرگریی شارستانی راپەڕین ئاماژەی بەوەش دا كە بەداخەوە هاووڵاتییەكە درەنگ پەیوەندی بە تیمەکانی بنکەی بەرگریی شارستانیی سەروچاوە كردووە، بۆیە زیانەكان زۆر بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.