Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:49

دۆناڵد ترەمپ سەپاندنی باجی 30%ـی بەسەر کاڵای مەکسیک و یەکێتیی ئەوروپادا راگەیاند

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، نیازی هەیە باجی گومرگی بە رێژەی 30% بەسەر مەکسیک و یەکێتیی ئەوروپادا بسەپێنێت، وەک فشارێکی زیادە لە چوارچێوەی جەنگە بازرگانییەکەیدا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نوێ.

 

ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ لە دوو پەیامی جیادا لە پلاتفۆرمی "ترووس سۆشیاڵ" (Truth Social) رایگەیاند، کە باجە نوێیەکان لە 1ـی ئابی داهاتووەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە. هۆکاری بڕیارەکەشی بۆ رۆڵی مەکسیک لە هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەمریکا و ناهەوسەنگیی باڵانسی بازرگانی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپادا گەڕاندەوە.

ئەم رێژە نوێیە لەو 25%ـە زیاترە کە پێشتر ترەمپ بەسەر هەندێک کاڵای مەکسیکیدا سەپاندبووی، هەرچەندە ئەو کاڵایانەی لە چوارچێوەی رێککەوتنی بازرگانیی سێ قۆڵیی نێوان ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدادا هاوردە دەکرێن، لەم باجە بەخشراون.

پێشتریش کەنەدا پەیامێکی هاوشێوەی پێگەیشتبوو کە تێیدا ترەمپ باجی 35%ی بەسەر کاڵاکانیاندا دیاری کردبوو.

یەکێتیی ئەوروپا و دەیان وڵاتی دیکە خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا ئامادە دەکرد کە لە 10%ـەوە بەرز دەکرانەوە، بەڵام ترەمپ چەند رۆژێک پێش وادەی جێبەجێکردنی، مۆڵەتەکەی تاوەکو 1ـی ئاب درێژکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ترەمپ نامەی بۆ زیاتر لە 20 وڵات ناردووە بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە باجە گومرگییە نوێیەکان.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.