Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

بەرگریی شارستانیی سۆران دەنگۆی خنکانی کەسێکی لە مێرگەسۆر رەتکردەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە خنکانی کەسێک لە رووباری "زرارا " لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر دەکەن، دوورن لە راستییەوە و هیچ رووداوێکی لەو شێوەیە رووینەداوە.

 

ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بوونی حاڵەتێکی خنکان لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر لە رووباری زرارا، تیمەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی مێرگەسۆر بەدواداچوونیان بۆ هەواڵەکە کرد."

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون دەرکەوت کە هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە و هیچ رووداوێکی خنکان، نە لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر و نە لە تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمار نەکراوە.

بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بۆ وەرگرتنی زانیاریی دروست پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بەدوور بگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.