Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:49

یەكێتیی ئەوروپا نێردەی نوێ لە عێراق دەستنیشان ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئەوروپا راسپاردنی "ڕاڵف شرۆدەر"ی وەك سەرۆكی نوێی نێردەی راوێژكاری یەكێتیی ئەوروپا دیاریكرد لە عێراق و راگەیاند كه‌ بڕیار وایه‌ لە 16ی ئابی 2025 بە فەرمی دەست بە ئەركەكانی بكات.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی ته‌مووز ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نوێنەرایەتی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق رایگه‌یاندووه‌:  ڕاڵف شرۆدەر كه‌ ئەفسەرێكی باڵای ئەڵمانییە و خاوەنی ئەزموونی 30 ساڵە لە كەرتی ئەمنیدا، تایبەتمەندە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆ، پێشتر پۆستی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی هەبووە، لەنێویاندا لە ئەفغانستان و عێراق، كە تیایدا سەرۆكایەتی تیمی ئاسایشی باڵیۆزخانەكەی كردووە، جگە لە بەشداریكردنی لە نێردەی نێودەوڵەتییەكانی وەك نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سودان (UNMIS) و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سۆماڵ (UNSOM) لە تشرینی دووەمی 2024ەوە، شرۆدەر وەك جێگری سەرۆكی نێردەی راوێژكاری یەكێتی ئەوروپا لە عێراق كاری كردووە.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: لیژنەی سیاسی و ئەمنی سه‌ر به‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا لە 8ی تەمموزی 2025 ئەم بڕیارەی داوە.


لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا لە وەڵامی داوایەكی حكوومەتی عێراق بووه‌ بۆ راوێژكاری سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێكردنی چاكسازییەكانی كەرتی ئاسایشی مەدەنی.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان: نێردەكە لە بەغدا ده‌بێت و نووسینگەیەكی لە هەولێر ده‌بێت، لەسەرەتادا دەستنیشانكردنی یەك ساڵەی پێدراوە، بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی پێداویستییەكانی عێراق دواتر دریژ ده‌كریته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئەركی سەرەكی نێردەكە پاڵپشتیكردنی پەرەپێدان و جێبەجێكردنی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌بێت بەشێوەیەكی هەماهەنگ.  

ئەم پرۆسەیە كە لەلایەن چەند هاوبەشێكی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی دەكرێت، بریتییە لە پاڵپشتیكردنی چاكسازیی دامەزراوەیی، بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پاراستنی میراتی كولتووری، بەڕێوەبردنی یەكگرتووی سنوورەكان، و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

 

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.