ئەڵمانیا بەنیازە 15 فڕۆکەی ئێف35 لە ئەمریکا بکڕێت و بەمەش ژمارەی فڕۆکەکانی ئێف35ی ئەم وڵاتە دەگاتە 50 دانە.
رۆژی هەینی 11ی تەمووزی 2025، گۆڤاری پۆلێتیکۆ لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کرد لە کاتێکدا کە ئاڵمانیا و فەڕەنسا لەسەر پرۆژەیەکی هاوبەشی بەرهەمهێنانی فرۆکەی شەڕکەری فەڕەنسی-ئەڵمانی Fcas تووشی ناکۆکی بوون، ئاڵمانیا بڕیاری داوە 15 فڕۆکەی ئێف35ی دیکە لە ئەمریکا بكڕێت.
فەڕەنسییەکانی داوایان کردووە 80٪ی پشکی پڕۆژەکەیان پێ ببڕێت و ئەڵمانییەکانیش ئەم داوایەیان ڕەت کردووەتەوە.
ئەڵمانیا پێشتر 35 فڕۆکەی ئێف35ی کڕیبوو بۆ ئەوەی بیانکاتە جێگرەوەی 85 فڕۆکەی تۆرنادۆی ئەم وڵاتە کە تەمەنی کارکردنیان بەسەر چووە و بڕیار وایە لە هێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە وەلا بنرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.