نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا پێشوازیی لە چەکدانانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند " وه‌ک هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ پێشکه‌شکردنى هه‌موو يارمه‌تى و ئاسانکارييه‌کى پێويست و جێبه‌جێکردنى هه‌ر ئه‌رکێک کە بکه‌وێته سه‌ر شانمان."
ڕۆژی هەینی 11ی تەمووزی 2025، نێچیرڤان بارزانی، بە بۆنەی چەکدانانی 30 گەریلای پەکەکە کە لە نزیک ئەشکەوتی جاسەنەی سەر بە قەزای دووکان بەڕێوەچوو ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لەم ڕاگەیاندراوەدا هاتووە: "پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) بۆ چه‌کدانان ده‌که‌ين که له ڕێوڕه‌سمێکدا به ئاماده‌بوونى سه‌رکردايه‌تيى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى کوردستان و ژماره‌يه‌ک له سياسه‌تمه‌داران و که‌سايه‌تى و ده‌زگاکانى ڕاگه‌ياندنى تورکيا، له هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە "ئه‌مه هه‌نگاوێکى ديکه‌ى گرنگ و دڵخۆشکه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنياين ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێکى نوێوه و هه‌نگاوى ديکه‌ى کرده‌يى به‌دوادا دێت که پرۆسه‌که به ئاراسته‌يه‌کى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه."
نێچیرڤان بارزانی پابەندیی تەواوی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامیی هەموو پشتیوانی و پشتگیرییەک بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتیی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: "له‌م پێناوه‌دا وه‌ک هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ پێشکه‌شکردنى هه‌موو يارمه‌تى و ئاسانکارييه‌کى پێويست و جێبه‌جێکردنى هه‌ر ئه‌رکێک کە بکه‌وێته سه‌ر شانمان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەکردن بەوەی ناوچه‌که به قۆناغ و دۆخێکى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لايه‌ک ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێک له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا بده‌ن، جەختی کردووەتەوە "له ئاشتيدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌رکه‌وتنى ئاشتى، خزمه‌ت به تورکيا و ته‌واوى ناوچه‌که و هه‌موو لايه‌ک ده‌کات".
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشيی بۆ ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ده‌ستپێشخه‌رى و پشتگيرى و هه‌وڵه‌کانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، دووپات کردووەتەوە و ڕۆڵى دەوڵەت باخچه‌لى و عەبدوڵڵا ئۆجالان له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيی بەرز نرخاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.