نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکرتووەکان دەڵێ 798 کەس لە کەرتی غەزە لە کاتی هەوڵدانیان بۆ وەرگرتنی هاوکاریی خۆراک لە خاڵەکانی دابەشکردنی سەر بە "دەزگای مرۆیی غەزە" گیانیان لەدەست داوە.
ڕۆژی هەینی 11ی تەمووز، نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ ڕایگەیاند، لانی کەم 798 کەس لە کەرتی غەززە، لە کاتی هەوڵدانیان بۆ وەرگرتنی هاوکاریی خۆراک لە خاڵەکانی دابەشکردنی سەر بە "دەزگای مرۆیی غەززە" یان لە نزیک کاروانی ڕێکخراوە فریاگوزارییەکانی ترەوە، گیانیان لەدەست داوە.
"دەزگای مرۆیی غەززە" کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت، کۆمپانیای ئەمنی و لۆجستیی ئەمریکی بەکاردەهێنێت بۆ دابەشکردنی هاوکاری لە کەرتی غەززە و بەمەش ئەو ڕێنماییانەی نەتەوە یەکگرتووەکان تێدەپەڕێنێت کە بە وتەی ئیسرائیل، ڕێگە بە چەکدارەکان دەدەن هاوکارییەکان بەلارێدا بەرن.
پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم میکانیزمەی وەک "لە بنەڕەتدا نائارام" و پێشێلکردنی یاساکانی بێلایەنی لە ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکاندا وەسف کردبوو.
"راڤینا شامداسانی"، وتەبێژی نووسینگەی کۆمیسیاریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە جنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "تا ڕۆژی 7ی تەمموز، ئێمە 798 حاڵەتی گیانلەدەستدانمان تۆمار کردووە، کە 615یان لە نزیک ناوچەکانی 'دەزگای غەززە' بووە و واش گریمانە دەکرێت 183ی دیکە لە ڕێگەی چوون بۆ وەرگرتنی هاوکاری لە کاروانەکان کوژرابن."
"دەزگای مرۆیی غەززە" لە کۆتایی مانگی ئایارەوە لە کەرتی غەززە دەستی بە دابەشکردنی خۆراک کردووە و بەردەوام ڕەتی دەکاتەوە ناوچەکانی دابەشکردنیان ڕووداوی لەو شێوەیەیان بەخۆوە بینیبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.