ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی ته‌مووز، کاتژمێر (11:45) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب نیسان) لە پێچەکانی گوندی رۆستی سه‌ر به ناحیەی سمیلان لەرێگا لاده‌دات و تووشی هەڵدێران ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ئیداره‌ی سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی سمیلان هه‌ر زوو گەیشتونەتە شوێنی رووداوه‌كه و سه‌رنشینانیان رزگار كردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رگری شارستانی سۆران ئه‌وه‌ش هاتووه، ئۆتۆمبێلەکە شەش هاووڵاتیی تێدا بووە هەموویان زامدار بوونه، یه‌كێك له‌و سه‌رنشینانه به‌ناوی "یووسف مسته‌فا" دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه ،یه‌كێكی تریش به سەختی بریندار بووه و بەخێرایی رەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری لەسۆران کراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.