Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 11:14

ئەمریکا دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆر دەردەهێنێت

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لە 23ـی حوزەیرانەوە واژۆ لەسەر لابردنی دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆر کراوە و ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی لە لیستەکە دەری هێنان.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی تەمووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گرووپی چەکداری دەستەی تەحریری شامی لە لیستی رێکخراوە تیرۆرستییەكان دەرهێنا كە لە ساڵانی پێشوودا ئەم گرووپە وەک گرووپێکی چەکداری تیرۆرستی لە قەڵەم درابوو.

لە سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست كە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری رابردوو ئەنجامدرا، گۆڕانکاری چاوەڕواننەکراو روویان دا، لەوانە هەڵگرتنی سزاکانی سووریا بوو کە چەندین ساڵ بوو بەسەر رژێمەكەی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا سەپێنرابوو.

لە یەکەم دانیشتنی سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ کران، یەکێک لە بابەتەکان هەڵگرتنی گەماڕۆ ئابوورییەکانی سووریا بوو لەگەڵ دەرهێنانی گرووپی دەستەی تەحریری شام لە لیستی تیرۆرستانی ئەمریکا.

لەبارەی بڕیارەكە، مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات: بڕیارەكە بە ڕاوێژ لەگەڵ داواکاری گشتی و وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دراوە. جەختیشی كردەوە: بڕیارەكە لە رۆژی 23ـی حوزەیرانی مانگی رابردوو واژۆ کراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.