Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 11:14

سێرگی لاڤرۆڤ: ئامادەی پاڵپشتین بۆ پرسی چاره‌سه‌ری ئه‌تۆمیی ئێران

کوردستان TV
100%

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە پاڵپشتی پێشکەش بکات بۆ ئەوەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە ڕێگه‌ی سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ی ته‌مووز ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سێرگی لاڤرۆڤ لە پەراوێزی 17ھەمین لوتکەی سەرکردەکانی گرووپی  BRICS  کە لە شاری ڕیۆ دێ جانیرۆ لە بەرازیل بەڕێوەدەچێت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی کۆبووەتەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هاتووه‌، لە کۆبوونەوەکەدا، پرسە ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ کراون، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئێران.

ئەوەش خراوه‌ته‌ڕوو: لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ووسیا، ھێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران سەرکۆنە کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سێرگی لاڤرۆڤ جەختی لەوە کردووەتەوە کە مۆسکۆ ئامادەیە پاڵپشتی پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.