Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 11:14

پوتین وەزیری گواستنەوەی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوور ده‌خاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆکی رووسیا، وەزیری گواستنەوەی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوور خستەوە. بڕیارەکە دوای ئەو ئاڵۆزییە گەورەیە دێت کە بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرایناوە لە فڕۆکەخانەکانی رووسیا دروست بوو و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوە و دواکەوتنی هەزاران گەشت.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی تەمووز، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، رۆمان ستارۆڤۆیت، وەزیری گواستنەوەی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوور خستەوە.

هەرچەندە حکوومەتی رووسیا هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمیی لەبارەی هۆکاری دەرکردنەکەیەوە نەداوە، بەڵام بڕیارەکە دوای ئەو هێرشە درۆنییانەی ئۆکراینا دێت کە لە کۆتایی هەفتەدا ئەنجامدران و بوونە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزییەکی زۆر لە گەشتە ئاسمانییەکان و سەرگەردانبوونی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران.

بەپێی راگەیێندراوی دەزگای فیدراڵیی گواستنەوەی ئاسمانی و وەزارەتی گواستنەوەی رووسیا، لە رۆژی شەممەوە تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە، هێڵە ئاسمانییەکانی رووسیا 485 گەشتیان هەڵوەشاندووەتەوە، 88 گەشتی دیکەیان ئاراستە گۆڕیوە و 1900 گەشتیش دواکەوتوون.

هەروەها کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی پارەی 43 هەزار بلیتیان بۆ خاوەنەکانیان گەڕاندووەتەوە و 94 هەزار کەسیشیان لە هۆتێلەکاندا نیشتەجێ کردووە.  

ماڵپەڕی "کۆمێرسانت" بڵاویکردووەتەوە کە زیانەکانی ئەم کێشەیە بە ملیارەها رووبڵ (زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار) مەزەندە دەکرێت.

هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراینا چەندین جار رووسیایان ناچارکردووە کە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتی فڕۆکەوانیی مەدەنیدا دابخات.

رۆمان ستارۆڤۆیت، کە پێشتر پارێزگاری هەرێمی کورسک بووە، لە ساڵی 2024 وەک وەزیری گواستنەوەی رووسیا دەستنیشان كرابوو .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.