گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران ده‌ڵێت، هیچ هه‌وڵێك بۆ درێژه‌دانی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ئارادا نییه، راشیگه‌یاند، ئه‌وان داوای گه‌ره‌نتی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی 13ی حوزه‌یران ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ شەممە پێنجـی تەمووزی 2025، كەناڵی "سكای نیوز" دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامداوه و تیایدا ده‌ڵێت: "له‌م دۆخه‌دا خه‌ڵكی ئێران زۆر تووره‌ن و ناتوانین باسی درێژه‌دان به گه‌ری دانوستانه‌كان بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا".
ئیسماعیل به‌قائی زیاتر گوتی، رێز له هه‌موو هه‌وڵێكی دیپلۆماسی ده‌گرین و هیچ كات ده‌رگای گفتوگۆ داناخه‌ین، چونکە نایانەوێت ئەو شتە دووبارە ببیننەوە کە پێی دەڵێن ناپاكی لە دیپلۆماسی.
ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئێسرائیل و ئه‌مریكا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
به‌قائی له دیداره‌كه‌ی "سكای نیوز" گوتی، پەیوەندی ناڕاستەوخۆ هه‌یه و وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتاکانی لە عومان و قەتەر و وڵاتانی دیکە له گفتوگۆی به‌رده‌وام دایه، پێویستە چاوەڕێ بکەن و بزانن له رۆژانی داهاتوودا چی روودەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.