Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 04:09

 وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی خولی دووەمی پۆلی 9ـی بنەڕەتی راگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی خولی دووەمی پۆلی 9ـی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە قوتابیان دەتوانن لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی (e-halsangandn)ـەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە پێنجـی تەممووز، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەکاتەوە کە ئێستا دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی ئی-هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) وەربگرنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەنجامەکان لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە و وەزارەتەکە جەختی کردووەتەوە کە پێویستە قوتابیان دڵنیابن لەوەی کە دواین وەشانی نوێکراوەی (ئەپدەیت) ئەپلیکەیشنەکە بەکاردەهێنن.

سەبارەت بە تۆمارکردنی ناڕەزایەتی (پەڵپ)، لیژنەی تاقیکردنەوەکان ڕایگەیاندووە کە قوتابیان دەتوانن لە قوتابخانەکانیان فۆرمی پەڵپ پڕ بکەنەوە، لە ڕێکەوتی 6/7/2025 تا کۆتایی دەوامی فەرمیی فەرمانگەکان لە ڕێکەوتی 9/7/2025.

وەزارەتی پەروەردە دڵنیاییشی داوە کە بەوردی لە ئەنجامی سکاڵاکان دەکۆڵنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.