Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 13:00

فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەحمەد حاجی رەشید دەرچوو

کوردستان TV
100%

دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەحمەدی حاجی رەشید دەركردووە بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە دامودەزگا فەرمییەكانی حكوومەت.

بەپێی نووسراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كە مانگی رابردوو دەرچووە و ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی كراوە، داوا كراوە ئەحمەدی حاجی رەشید دەستگیربكرێت و بە دەستگیركراوی رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێری بكەن.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە ئەحمەدی حاجی رەشید بە پێی ماددەی 226 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبار كراوە بە سوكایەتی و بێڕێزیكردن بە دامودەزگا حكوومییەكان.

لە ماددەی 226ی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە "هەر كەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سوكایەتی بە ئەنجوومەنی گەل، حكوومەت، دادگاكان، هێزە چەكدارەكان یان هەر دەستەیەكی نیزامی ‌و دەسەڵاتێكی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیەكی فەرمی‌ و نیمچە فەرمی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردنی".

 وێنە: نووسراوی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر بۆ دەستگیركردنی ئەحمەدی حاجی رەشید:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.