Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 21:23

بەشێكی دیكەی پڕۆژەی ڕێگای هەولێر – كۆیە دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێكی دیكەی پڕۆژەی دروستكردنی رێگای هەولێر – كۆیە كەوتە واری جێبەجێكردنەوە، ئەویش دروستكردنی جووتسایدی كەسنەزان – دەربەندی گۆمەسپانە.

ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە "پرۆژەی جووتسایدی کەسنەزان- دەربەندی گۆمپەسپان دەستی پێ کرد کە پێكهاتووه‌ له‌ 15.5 كیلۆمەتر، 40 ئاوبه‌ر، 4 به‌رزه‌پرد و 1 ژێرپردی تێدایە و لەلایەن کۆمپانیاى هێمن گرووپ جێبەجێ دەکرێت".

بڵاویشی كردەوە "پڕۆژەکە پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرینگى سنوورى پارێزگاى هەولێره و بە تەواوبوونى سوودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاتووچۆى هاووڵاتییان و گەشتیاران و کەمکردنەوەى قەرەباڵغیی سەر ڕێگاکە، کە پێشتر یەکساید بووە و ڕووداوى نەخوازراوى لێ کەوتۆتەوە".

حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا "پڕۆژەکە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەى دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی کارى تێدا دەکرێت و بە تەواوبوونی، ڕێگای هەولێر تا ڕێگای سماقووڵی بە درێژیی 38 کیلۆمەتر دەبێتە دووساید".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.