Erbil 31°C پێنجشەممە 17 تەمووز 22:24

ئەمساڵ سێ فڕۆكەخانەی دیكە لە عێراق دەكرێنەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكرای دەكات، بۆ ئەمساڵ سێ فڕۆكەخانەی نوێ لە عێراق دەكرێنەوە، هەروەها فڕۆكەخانەی بەغداش بەشێوەیەكی مۆدێرن نۆژەن دەكرێتەوە.

مەیسەم سافی گوتەبێژی وزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: حكوومەتی عێراق پلانێكی ستراتیژیی گرینگی بۆ پێشخستنی كەرتی فڕۆكەوانی مەدەنی داڕشتووە، لەنێویشیاندا دروستكردنی چەندین فڕۆكەخانەی نوێ لە پارێزگاكان هەن.

راشیگەیاند: ئەمساڵ سێ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نوێ لە عێراق دەكرێنەوە كە ئەوانیش بریتین لە فڕۆكەخانەكانی مووسڵ، كەربەلا و ناسڕییە.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش دا: ئێستا كاری نۆژەنكردنەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەكرێت و ئێستا 26 پڕۆژەی نوێ لە فڕۆكەخانەكە لە جێبەجێكردندان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.