وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تی عێراق له تازه‌ترین ئاماریدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا 184 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە ته‌واوی عێراق تۆمارکراوە و له‌وانه 24 تووشبوویان گیانییان لەدەستداوە.
هه‌ر له راپۆره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئه‌وه‌ش هاتووه: له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی ، هه‌روه‌ها کەرکوکیش 12 حاڵەت تۆمارکراوە و له نێویاندا پێنج تووشبوویان گیانییان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی تەمموزی 2025، سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه: "لە ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌روون له‌مساڵدا 2025 تا ئێستا، 184 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە ته‌واوی عێراق تۆمارکراوە و 24 هاووڵاتییش به نه‌خۆشییه‌كه گیانیان لەدەستداوە.
سه‌یف به‌در ده‌ڵێت: له ئێستادا بنكه و ناوەندە تەندروستییەکان لە له پارێزگاکانی عێراق 17 حاڵەتی نوێی تووشبونیان تۆمارکردووە، کە تا ئێستا دوو کەسیان لە نەجەف و دیالە گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌وه‌ش هاتووه: پارێزگای "زیقار" یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق كه زۆرترین ژمارەی توشبووانی تێدا تۆمارکراوە، کە 60 حاڵەت بووه و تووشبوویه‌كیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون كه مرۆڤ له ئاژه‌ڵی گه‌نه‌وه تووشی ده‌بێت، رێوشوێنی ته‌ندروستیی له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گیراونه‌ته‌به‌ر، جگه له‌وه رێنمایی به هاووڵاتییان دراوه كه له شوێنی سه‌ربڕخانه‌كانی ئاژه‌ڵان نزیك نه‌بنه‌وه.
به‌پێی ئاماری تازه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له‌باره‌ی تووشبووانی تای خوێنبه‌ربوون هاتووه: لە پارێزگاكانی هەولێر دوو حاڵەت، لە سلێمانی دوو حاڵەت، لە دهۆک سێ حاڵەت و لە کەرکوکیش پێنج حاڵەت تۆمارکراوە و لە کۆی گشتییان پێنج توشبوویان گیانییان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.