بەرپرسێکی حەماس لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە رازیبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەستێکی 60 رۆژە لە کەرتی غەززە، رایگەیاند، بزووتنەوەکەیان جددی و ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" رایگەیاندبوو: "نوێنەرەکانم ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی درێژ و بنیادنەرانەیان لەگەڵ ئیسرائیلییەکان لەبارەی غەززەوە هەبوو. ئیسرائیل بە مەرجە پێویستەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ئاگربەستێکی 60 رۆژە رازی بووە و لەو ماوەیەدا ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کاردەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ."
بە گوتەی ترەمپ، میسر و قەتەر پێشنیازی کۆتایی بۆ چارەسەری ناکۆکییەکە پێشکەش دەکەن. سەرۆکی ئەمریکا هیوای خواستبوو بزووتنەوەی حەماس بە رێککەوتنەکە رازی بێت و هۆشداریی دابوو ئەگەر رازی نەبێت، دۆخەکە باشتر نابێت، بەڵکو تەنیا خراپتر دەبێت.
لە وەڵامدا، تاهیر نوونو، یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، بزووتنەوەکەیان جددی و ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەست و رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.