ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ی ته‌مووز، بەهۆكارێكى ناديار سه‌نتەرێكى پێشكەشكردنى خزمەتگوزاری كە له لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانى سەرپه‌رشتی دەكرێ له كەمپى گەوێلان كه تايبەته به په‌نابه‌ران گڕى گرت و زيانى زۆرى ماددی بەركه‌وت.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تيڤى: سەنته‌ره‌كه ئامێر و كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆرى تێدا بووه كه بۆ كارى رۆژانەی په‌نابه‌ران به‌كاردەهێنرا و بێ به‌رامبه‌ر ده‌درایه پەنابەران و دواى ته‌واوكردنی كاره‌كان ئامێره‌كان ده‌گه‌ڕێنرایه‌وه سه‌نته‌ره‌كه.
له دواى گڕگرتنى سه‌نته‌ره‌كه راسته‌وخۆ بنكەى بەرگریى شارستانىی كه‌مپی گه‌وێلان و بنكەى بەرگریى شارستانى شاره‌دێی كه‌له‌ک، گەیشتنه شوێنى رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
كوردستان تيڤى به‌دواداچوونى بۆ قەباره‌ی زيانى ئاگره‌كه كرد و به پێی زانیارییه‌كان به نزيكى "پێنج دەفته ر" دۆلار زيان به سه‌نته‌ره‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.