سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی "گرووپێکی تیرۆریستی" سەر بە ئێرانی راگەیاند و دەڵێت؛ سەربازەکانما لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری سووریا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێک و گرووپەکەیان دەستگیر کردووە.
رۆژی چوارشەممە 2ـی تەمووز، سوپای ئیسرائیل گرتنی گرووپێکی سەر بە ئێرانی راگەیاند و دەڵیت؛ "سەربازانی سوپای ئیسرائیل بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری سووریا، هەڵیانکوتایە سەر گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە ئێران و دەستگیریان کردن".
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی سوپای ئیسرائیل؛ "لە کاتی دەستگیرکردنی گرووپەکە، دەست بەسەر چەند چەکی گەرم و نارنجۆکدا گیراوە" و دەشڵێت؛ "سوپای ئیسرائیل رێگە بە هیچ چالاکییەکی تیرۆریستی لە باشووری سووریا نادات".
تا ئێستاش سوپای ئیسرائیل رەتی دەکاتەوە بنکەی سەربازیی لەناو خاکی سووریادا هەبێت، ئەمڕۆش لە راگەیەنراوەکەی سوپای ئەو وڵاتەدا ئاماژە بەوە دراوە؛ "هێزی تایبەت و یەکەی هەواڵگری سوپا، لەناویاندا لەشکری 210 بە بەردەوامی بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی سەر بە ئێران و حیزبوڵا، دەچنە ناو خاکی سووریا و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.