وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: ترەمپ ناردنی چەند جۆرێک چەک و مووشەکی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئۆکراینا بە شێوەیەکی کاتی راگرتووە.
ڕۆژی چوارشەممە، 2ـی تەمووز، پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، رایگەیاند؛ ''ئیدارەی ترەمپ ناردنی هەندێک چەک و مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی بە شێوەیەکی کاتی راگرتووە، ئەم بڕیارە دوای پێداچوونەوە بە خەرجییە سەربازییەکان و پشتیوانیی ئەمریکا بۆ وڵاتانی بیانی دراوە''.
هێگسەس، هەروەها وتی: واژۆی لەسەر پێداچوونەوەکە کردووە، کە بە گووتەی ئەو ماوەی چەند مانگێک بووە کاری لەسەر کراوە. ئاماژەی بەوەش کرد هێشتا روون نیە ئایا ئەو پشتیوانییە سەربازییەی پێشکەش بە وڵاتەنی دیکە دەکرێت، کاریگەریی لەسەر دروست دەبێ.
لە لایەکی دیکەوە، ئانا کێلی، جێگری سکرتێری رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند:'' بڕیارەکە بۆ ئەوە دراوە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە پێشینەدا بن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.