Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 02:10

ئامادەکاری بۆ جێبەجێكردنی قۆناغێکی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەکرێت

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی پشتێنەی سەوزایی، پارێزگای هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی پڕۆژەکە چڕ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی تەمووز، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری ڕێکخراوی UNDP کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی شاری هەولێر.

لە کۆبوونەوەکەدا، راپۆرتێکی ورد لەبارەی پڕۆژەکە خرایەڕوو کە لە هەشت زۆن پێک دێت، هەردوولا رێککەوتن لەسەر فراوانکردنی لیژنەی هاوبەش بۆ دیراسەکردنی وردی تێچوو و پلانی جێبەجێکردنی یەکێک لە زۆنەکان، کە رێکخراوی UNDP ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی دەربڕیوە.

پرۆژەی پشتێنەی سەوزایيی هەولێر، پرۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى هەولێرى پایتەختە و بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا دەسووڕێتەوە، دەکەوێتە دوای بازنەی شەقامی 150 مەتری، پانی پشتێنەکە 2 کیلۆمەترە لەگەڵ دروستکردنى زیاتر لە 10 پۆند، بڕیارە لەو پرۆژەیەدا داری زەیتوون و فستق بچێنرێن، ئامانج لە پرۆژەکە جگە لە زیادکردنی رووبەری سەوزایی و پاراستنی ژینگە و بەرگرتن لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، پاراستنی زەوییە کشتوکاڵییەکانە کە بۆ پرۆژەی ناکشتوکاڵی وەک وەبەرهێنان و نیشتەجێبوون بەکارنه‌يه‌ت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.