دوای ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند دانوستانه‌كان له‌بواری باجی گومرگیی له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا ده‌وه‌ستێنێت، کێڤن هاسێت راوێژکاری ئابووری کۆشکی سپی رایگه‌یاند، ئەمریکا دەستبەجێ دانوستانەکانی بازرگانی لەگەڵ کەنەدا دەستپێدەکاتەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و لێدوانه‌ی راوێژكاری ئابووری دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت، کەنەدا ره‌زامه‌ند بوو باجی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی هەڵبوه‌شێنێته‌وه کە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای ئەمریکی دەکاتە ئامانج.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كیڤن هاسێت لە کەناڵی فۆکس نیوز کاتێک پرسیاری لێ‌کرا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان گوتی: "بەدڵنیاییەوە." گوتیشی دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەی گروپی حەوت لە کەنەدا داوای لە کەنەدیەکان کرد باجەکە هەڵبوەشێننه‌وه.
دواتر ئەوان لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرد و رازی بوون، بەدڵنیاییەوە ئەوە مانای ئەوەیە کە دەتوانین بگەڕێینەوە بۆ سه‌ر مێزی دانوستانەکان له‌بواری سیاسی و بازرگانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.