ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوندی ئازادی لە قەزای مێرگەسۆر، بەشداری لە پرسەی (عەبدوڵا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆری) پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر کرد.
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
بنەماڵەی عەبدوڵا عەزیز مەلا خاڵ مێرگەسۆری، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەیان دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.