Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 00:48

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتووەتە  935 کەس

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئامارێکی نوێی لە ژمارەی کوژراوەکانی شەڕی 12 رۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل بڵاوکردەوە.

رۆژی دووشەممە 30ـی حوزەیران، ئەسغەر جیهانگیری، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ "بەپێی نوێترین ئاماری پزیشکی داد، تا ئێستا 935 کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژراون".

بەگوێرەی ئەو ئامارەی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، "لەناو کوژراوەکاندا 38 منداڵ و 102 ژن هەن".

لە سەرەتای شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە، دەسەڵاتدارانی تاران ئاماری جیاوازیان لەبارەی ژمارەی قوربانییەکانیان بڵاوکردووەتەوە و لەدوای ئاگربەستەوە تاوەکو ئێستاش ئەوە سێیەم ئاماری کوژراوانی ئەو وڵاتەیە کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بڵاودەکرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.