Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:19

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و لە دیدارێکدا هەردوولا جەختیان لە دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە

رۆژی دووشەممە 30 حوزەیران، سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەریمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە؛ "لە دیدارەکەدا کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، بیروڕا لەبارەی پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا".

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی ناوچەکە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.