سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، سەپاندنی سزاکان بەسەر رووسیا دا توانای ئەو وڵاتەی بۆ بەردەوام بوونی شەڕ سنووردار کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی حوزەیرانی 2025، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی سزا سەپێندراوەکانی سەر رووسیا دەکات و دەڵێت: "دەبێت سزاکان توندتر بکرێت بۆ ئەوەی رووسیا توانای بەردەوام بوونی شەڕی نەمێنێت".
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، ئەو سزایانەی لەلایەن جیهانەوە بەسەر رووسیادا سەپێندراوە توانیویەتی هێزی رووسیا بۆ بەردەوامی لە شەڕکردن لاواز بکات، لەو بڕوایەدام لە داهاوتوودا بتوانێت کۆتایی بەم جەنگە بهێنێت.
لە گرتە ڤیدیۆکەیدا زیلینسکی ئاماژەی بەوە کردوە، رووسیا دوای سەپاندنی سزاکانی سەری توانای بەردەوامی شەڕی کەمی کردووە، بەڵام هێشتان تواناکانی جێگای مەترسییە و داوای لە هەموو وڵاتان کرد سزاکانی سەر رووسیا قورستر بکەن بۆ ڕاگرتنی شەڕ.
لە شوباتی 2022 رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و توانی بەشێک لەو وڵاتە داگیر بکات و ئۆکرایناش بڕیاری دا خۆی رادەست نەکات و بە هاوکاری چەند وڵاتێک تا ئێستا بەردەوامی بە شەڕەکە داوە، لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانەش چەند ملیۆنان کەس ئاوارەبوون و بە سەدان کەس لەو شەڕەدا مردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.