دەزگای دژەتیرۆری کوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکەن و جەختی کردەوە کە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی حوزەیران، لە راگەیێندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە ژمارەیەک میدیا هەواڵێکی ناڕاستیان سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر بڵاو کردووەتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ جۆرە درۆنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر نەکەوتووەتە خوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان داوا لە سەرجەم کەناڵ و دەزگا میدیاییەکان دەكات کە پابەندی بنەماکانی کاری ڕۆژنامەوانی بن و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن، بۆ ئەوەی نەبنە مایەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی هاووڵاتییان و پارێزگاری لە متمانەی خۆیان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.