Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 23:05

لە هەولێر پیاوێكی تەمەن 47 ساڵ تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوو

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئاشكرای دەكات، پیاوێكی تەمەن 47 ساڵ تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە، ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و تەندروستی جێگیرە.

تەندروستی هەولێر لەبارەی تووشبووەكە رایگەیاند: پیاوێكی تەمەن 47 ساڵە و دانیشووی گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێرە، لە مەیدانی ئاژەڵان كاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی كردووە و لە هەمانکاتیشدا گۆشتفرۆشی گەڕۆک بووە، واتە ئاژەڵ لە ماڵان سەربڕیوە.

تەندروستی هەولێر هەروەها رایگەیاند: پیاوەكە رۆژی 21ی ئەم مانگە نەخۆش کەوتووە و تووشی سەرئێشە و سکئێشە و تای بەرز بووە، بۆ ئەم مەبەستە چووەتە لای چەند نۆرینگەیەكی كۆڵان بۆ چارەسەری، بەڵام باری تەندروستی بەرەو خراپی ڕۆیشتووە.

جەختیشی كردەوە: دواتر نەخۆشەكە چووتە نەخۆشخانە و پاش ئەوەی هەندێک پشکنینی سەرەتایی بۆ کراوە، گومانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لێ کراوە، بۆیە بۆ دڵنیابوون ناردوویانە بۆ بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە فریاکەوتنی ناوەند، دوای وەرگرتنی خوێن بۆ پشکنینی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بە PCR ، دەرکەوتووە کە نەخۆشەکە تووشبووە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا نەخۆشەكە لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆری هەناوە و چارەسەر وەردەگرێت.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو تەنیا حەوت حاڵەتی تای خوێنبەربوون دەستنیشان کراون کە بەداخەوە نەخۆشێکیان لەبەر قورسیی باری تەندروستی، گیانی لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.