فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاركی سه‌رهه‌ڵدان له شاری دهۆك كه پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیارییه قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واو بووه و ده‌ستكراوه به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه له قۆناغی دووه‌مدا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: پرۆژەی پارکی سەرهەڵدان لە شاری دهۆک وەکو پرۆژەیەکی گەشتیاری، قۆناغی یەکەمی کۆتایی هاتووە و قۆناغی دووەمی کارەکانی بە ڕێژەی 85% تەواو بووە.
پارکەکە خواردنگە، نافوورە، گۆڕەپانی رۆمانی، شوێنی وەرزش و یاریگە لەخۆ دەگرێ؛ هەروەها رێژەی سەوزایی تێیدا 75%ـە.
تەواوبوونی پارکەکە سیمایەکی جوانتر بە شاری دهۆک دەبەخشێت و دەبێتە شوێنێکی گەشتیاریی له ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.