دادگای ناوچەی ئۆرشەلیم جارێكی تر دانیشتنی ئەم هەفتەیەی دادگایی‌کردنی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی هەڵوەشاندەوە بۆ كاتێكی نادیار كه له كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی حكوومی تێوه‌گلاوه.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاوییان كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگاییكردنه‌كه په‌یوه‌ندی به ئاماژه‌یه‌كی دۆناڵد ترەمپ هه‌بووه كه رایگه‌یاندووه، ده‌بێت له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا نه‌تانیاهۆ توانای بەشداریکردنی لە دانوستانەکان لەگەڵ گرووپی ئیسلامی فەڵەستینی حەماس و ئێران هه‌بێت.
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئه‌مریكا رۆژی هەینی بە پەیامنێرانی گوت، لەو بڕوایەدایە ئاگربەستی غه‌زه بەم زووانە جێبەجێ بکرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بنیامین نه‌تانیاهۆ لە ساڵی 2019ـەوە بە بەرتیل، فێڵ و خیانەت لە متمانەی گشتیی تۆمەتبارکراوە.
لای خۆیه‌وه نه‌تانیاهۆ دادگاییکردنەکەی بە هه‌وڵێكی چەپه‌كانی وەسف کرد كه ئامانجیان لابردنی سەرکردەیەکی راستڕەوی هەڵبژێردراوی دیموکراتییه له وڵات‌دا.
دادگا ڕۆژی هەینی رابردوو داواکەی نەتانیاهۆی رەتکردەوە بۆ دواخستنی گەواهیدانەکەی بۆ دوو هەفتەی داهاتوو لەبەر هۆکاری دیپلۆماسی و ئەمنی، پاش شەڕی 12 رۆژی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
هاوكات، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیال) رایگه‌یاندووه: واشنتن ساڵانە ملیارەها دۆلار خەرج دەکات بۆ پاراستنی ئیسرائیل و پشتیوانیکردنی.
گوتەبێژی داواکاری گشتی ئیسرائیل رەتی کردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر پۆستەکەی ترەمپ بدات. ناتانیاهۆ ئەو قسانەی ترەمپی لە هەژماری ئێکسی خۆی نووسیوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: دووبارە سوپاس ... دۆناڵد ترەمپ پێکەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە مەزن دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.