دەستەی كەشناسی عێراق وادەی كۆتاهاتنی ئەم شەپۆڵە گەرمایەی راگەیاند كە ماوەی چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی گرتۆتەوە.
دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند: ئەمرۆ یەكشەممە لە سێ پارێزگای عێراق پلەكانی گەرما گەیشتبوونە سەرووی 50 پلەی سیلیزی، سێ پارێزگاكەش بریتی بوون لە بەسڕە، میسان و زیقاڕ.
دەستەكە هەروەها رایگەیاند: لە شەوی دووشەممە یاخود بەرەبەیانی سێشەممەی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما وردە وردە روو لە دابەزین دەكەن و بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.
دەستەی كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە لە رۆژی سێشممەوە خێرایی با زیاتر دەبێت و رەنگە لە هەندێك شوێنیش تۆز و خۆڵ دروست ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.