Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 06:49

شارەوانیی تاران پەناگە بۆ کاتی جەنگ دروست دەکات

کوردستان TV
100%

شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانیی تاران بە مەبەستی دابینکردنی پەناگەی کاتی جەنگ بۆ هاووڵاتییان، بڕیاریان دا لە پارکەکان پەناگە دروست بکرێت و گەراجە چەند نهۆمییەکانیش وەک پەناگە کەڵکیان لێ وەربگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی حوزەیران، "ئەحمەد سادقێ"، سەرۆکی کۆمیتەی "شەفافییەت و شاری هۆشمەند" لە ئەنجومەنی شارەوانیی تاران ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ناوەندی قەیران کە بە ئامانجی "ئامادەیی گشتگیر لە بەرانبەر هەڕەشەکاندا" بەرێوەچوو، بڕیار درا: "بنکە تەندروستییەکان و ناوەندەکانی مانگی سوور لە گەڕەکەکان بکرێنەوە و پارکەکانیش وەک پەناگەی کاتی کەڵکیان لێ وەربگیرێت.

هاوکاتیش "مەهدی چەمران"، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانیی تاران ڕایگەیاندووە: ئەو کۆمەڵگە و باڵەخانانەی زیاتر لە 50 یەکەی نشتەجێبوونیان هەبێت دەبێ "پەناگەی گونجاو" و "هەمووپێداویستییەکانی خۆحەشاردان"یان تێدا بێت.

بە گوتەی چەمران، گەراجە چەند قاتەکانیش دەتوانن وەک پەناگە بەکار بهێنرێن و پلانێکیش بۆ پتەوا کردنی باڵەخانە گەورەکان ئامادە دەکرێت.

لە ماوەی 12 ڕۆژ جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، حکوومەتی ئێران داوای لە هاووڵاتییان دەکرد لە نێو تونێلەکانی مێترۆدا خۆیان حەشار بدەن و بە هۆی نەبوونی پەناگەی پێویست بۆ هاووڵاتیان، ڕەخنەیەکی زۆر ڕووبەڕووی دەسەڵاتدارانی ئێران کرایەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.