دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگر له هۆتێلی "قه‌لب ئه‌لعاله‌م" (قلب العالم) كه‌وته‌وه كه ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی به‌غدا و به گه‌وره‌ترین هۆتێلی شاری به‌غدا ده‌ناسرێت و ماوه‌ی مانگێكه كراوه‌تەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 29ى حوزه‌یران، گوڕی ئاگرێكی به‌تین نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی هۆتێل "قه‌لب ئه‌لعاله‌م"ی گرته‌وه دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت،
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، تا ئێستا زیانه ماددی و گیانییه‌كان به‌هۆی ئاگره‌كه نه‌زانراوه و لێكۆلینه‌وه‌كان له‌و باریه‌وه به‌رده‌وامن.
هوتێل "قه‌لب ئه‌لعاله‌م" هۆتێلێكی گه‌وره‌ی گه‌شتیارییه و له 285 ژوور پێكهاتووه و زیاتر له بواری پرۆتۆكۆلی بۆ مه‌راسیمه حكوومییه‌كان به‌كاردێت؛ جگه له‌وه بۆ باڵیۆزخانه‌كان و ئیڤێنتی زانستی و هۆڵی ئاهه‌نگ گێڕان و هۆڵی سینه‌ما به‌كاردێت، له شوێنێكی ستراتیجیی ناوه‌راستی شاری به‌غدا هه‌ڵكه‌وتووه‌و له ساڵی 2014 بڕیار له دروستكردنی درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.