Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 11:22

فەرەنسا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە دابەشکردنی خۆراک لە کەرتی غەزە دەربڕی

کوردستان TV
100%

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی قوربانییان لە کاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە کەرتی غەزە، فەرەنسا ئامادەیی خۆی و یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەشداریکردن لە دابینکردنی میکانیزمێکی سەلامەت بۆ گەیاندنی خۆراک بە هاووڵاتییانی غەزە رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە 28ـی حوزەیران، جان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتی: وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەورووپا ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە دڵنیاکردنەوەی دابەشکردنێکی سەلامەتی خۆراک لە کەرتی غەزە، کە رووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی سەخت بووەتەوە.

ئەم لێدوانەی بارۆ لە کاتێکدایە کە رەخنەکان لە ئیسرائیل روو لە زیادبوونن، بەتایبەت دوای کوژرانی چەندین هاووڵاتی لە کاتی چاوەڕوانییان بۆ وەرگرتنی یارمەتی لە دامەزراوەی مرۆیی غەزە.

ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵ گەمارۆیەکی تەواوەتی بەسەر کەرتی غەزەدا سەپاند و رێگری لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان کرد، کە بووە هۆی کەمیی خۆراک و دەرمان و پێداویستییە سەرەکییەکان.  

لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاردا، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکانی "دامەزراوەی مرۆیی غەزە" بۆ دابەشکردنی یارمەتییەکان، ئیسرائیل بە شێوەیەکی سنووردار گەمارۆکەی سووک کرد،

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەزە کە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوە دەبرێت، لەو کاتەوەی "دامەزراوەی مرۆیی غەزە" دەستی بە کارەکانی کردووە، لە ئەنجامی قەرەباڵغی لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان، نزیکەی 550 کەس کوژراون و زیاتر لە 4000 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.