کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی یەک هەفتەدا 88 هەزار کۆچبەری ئەفغانی لە وڵاتەکەی دەرکردووە و هۆشداری دەدات بەوانەی دەستگیر نەکراون، بە زووترین کات خۆیان رادەست بکەن.
رۆژی شەممە 28ی حوزەیران، محەمەد موەیەدی ئازەر، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند؛ ''پەنابەرانی بیانی، بەتایبەتیی ئەفغانییەکان کە ساڵانێکە میوانداریمان کردوون، هاوکارمان بن بۆ ئەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بە زووترین کات وڵاتمان جێبهێڵن و ئاگاداریش بن کە سەرپێچیکاران سزا دەدرێن''.
سەرۆکی دەسەڵاتی داوەریی ئێران گوتی: ''ئەو کەسانەش کە مافی پەنابەرێتیی یاساییان پێدراوە، هۆشیار بن و ئەو کۆچبەرانەی هاوکاریی ئیسرائیلیان کردووە، بە ئێمەیان بناسێنن.
محەمەد موەیەدی ئازەر ئاماژەی بەوەش کرد کە ''هەر کۆچبەرێکی ئەفغانی بە خواستی خۆی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، لە بەرامبەریدا نەرمی دەنوێنین''.
ئەو گوتانەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە کاتێکدایە، لە ماوەی 12 رۆژ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، وەزارەتی ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکان گرتنی دەیان ئەفغانییان بە تۆمەتی ''هاوکاریکردنی ئیسرائیل'' راگەیاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.