Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 19:39

قەتەر: لەسەر بنەمای ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل، بۆ ئاگربەست لە غەزە خەریکی گفتوگۆین

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: ناوبژیوانان خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ حەماس و ئیسرائیلن بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هەوڵی ئاگربەست لە غەزەش بدەن.

ماجد ئەنساری ڕۆژی شەممە 28ی حوزەیران، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: ئەگەر لەم دەرفەتە و ئەو خێراییەی هاتووەتە ئاراوە کەڵک وەرنەگرین، دەبێتە دەرفەتێکی لەدەستچووی دیکە؛ وەک زۆربەی ئەو دەرفەتانەی پێشتر لە دەست چوون.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر گوتیشی، ئێمە نامانهەوێ جارێکی دیکە بینەری لەدەستچوونی دەرفەتەکان بین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.