پڕۆژەیاسای پێشنیارکراوی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی کابینەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتی جەنگ و بە تایبەت بۆ ڕێگری لە هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێران بە 53 دەنگی نەخێر لە بەرانبەر 47 دەنگی بەڵێ، شکستی هێنا.
ئەم پڕۆژەیاسایە کە لە لایەن "تیم کین" سیناتۆری دیموکراتەوە ئامادە کرابوو، بە پشتبەستن بە "یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگ"، پەسند کراوی ساڵی 1973، کۆشکی سپیی ناچار دەکرد پێش هەر کردەوەیەکی سەربازیی دیکە لە دژی ئێران، ڕەزامەندیی ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وەربگرێت.
پاش باس و گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر پرۆژەکە، سەرجەم کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیران کە ژمارەیان 53 کەسە و زۆرینەی ئەنجومەنەکە پێک دێنن، دەنگی نەخێریان پێ دا و ڕەتیان کردووە.
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش، دوو پڕۆژەیاسای جیاواز بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپ سەبارەت بە هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێران ئاماادە کراون کە هەردووکیان لانیکەم لە پاش دوو حەفتەی دیکە لەم ئەنجومەنە تاوتوێ دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.