Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 01:12

دوو شاندی باڵای بەغدا بۆ چارەسەری پرسی مووچە دەگەنە هەولێر

کوردستان TV
100%

هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەغدا بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی تەکنیکیی بەغدا گەیشتووەتە هەولێر و ئەمڕۆ یا سبەی شاندێکی باڵای بڕیاربەدەستیش دەگەنە هەرێمی کوردستان.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 26ی حوزەیران، شاندێکی تەکنیکیی حکوومەتی عێراق، بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی مووچە و هەناردە کردنەوەی نەوت و کێشەکانی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەولێر.

بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە یا بەیانیی ڕۆژی شەممەش شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق کە لە فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و ئەندامانی ئەنجومەنی ئابووری پێک هاتووە، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لەسەر پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان گفتوگۆ بکەن.

ڕۆژی چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هیوای زۆر هەیە لەگەڵ ئەو شاندە باڵایەی حکوومەتی عێراق، بگەنە ڕێککەوتن و کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چارەسەر بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.