یانەی نەسڕی سعوودی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی ناوداری پورتوگالیان تا ساڵی 2027 درێژکردووەتەوە.
دوا بەدوای راگەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی درێژە بە کاروانەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕی پایتەختی سعوودیه دەدات، دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی 2023 بە گرێبەستێکی گەورە پەیوەندیی پێوە کرد.
یانەی نەسڕ لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: چیرۆکەکە لەگەڵ کاپتنە مێژووییەکەی نەسڕ بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەو یاریزانە تەمەن 40 ساڵە لە کۆتایی گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە یانەکە بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت "نەسڕ بۆ هەمیشە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.