میدیاکانی سلێمانی لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی بڵاویان کردەوە: "پیلانێک هەبوو لە نێو خۆپێشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایان لە سلێمانی تەقە بکرێت و پشێوی دروست بکرێت و دۆخی ئەمنیی سلێمانی تێک بدرێت".
سەرچاوەکە دەڵێ: "ئەم کارە هیچ پەیوەندیی بە مامۆستایانەوە نەبووە و نییە، بەڵکوو لایەنێک بە بەرنامە ویستوویەتی ئەنجامی بدات."
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی بەنیازبوون بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، لە سڵێمانی خۆپێشاندانێک رێک بخەن. دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانیش ڕێگایان لە بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکە گرت و ژمارەیەک مامۆستا و رۆژنامەنووسیشیان دەستبەسەر کرد بەڵام دواتر ڕایانگەیاند سەرجەم دەستبەسەرکراوان بەخێرایی ئازاد کراون.
بە گوتەی سەرچاوە ئەمنییەکە: "دوای دڵنیابوونهوه له زانیارییهکان و لهپێناو بهرژهوهندیی گشتییی هاووڵاتیاندا، هێزه ئهمنییهکانمان راسپارد که لهبهر دۆخی ئارامی سلێمانی، به هیچ جۆرێک ئهو خۆپیشاندانه ئهنجام نهدرێت تا چی تر مامۆستایان نهبنه قوربانیی دۆخی خراپی سیاسی له ههرێمی کوردستان".
جەختیشی کردووەتەوە: "دهستگیرکردنی ئهو مامۆستا بهڕێزانهش لهبهر ئهوه بووه که ئهوان سووربوون لهسهرئهوهی خۆپیشاندانهکه ئهنجام بدهن بێ ئهوهی ئهو بهڕێزانه ئاگاداری ئهو بهرنامه و پیلانه بن که دژی ئهوان و ئارامی شاری سلێمانی داڕێژرابوو".
لێژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی پێشتر هاووڵاتیانی ئاگادار کردبووەوە کە بە هۆی بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە، ئێستا کاتێکی گونجاو بۆ خۆپێشاندان نییە و هۆشدارییشی دابوو ڕێگا بە بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت لە سلێمانی نادەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.