Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 21:14

سەرۆک بارزانی: لە خودای گەورە داواکارم ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەکەماندا بکێشێت

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا بە گەرمی پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی حوزەیرانی 2025، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی 1447ی کۆچی هیوای خواست "ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەکەمان و کۆی مرۆڤایەتیدا بکێشێت".

 

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی یەكی موحەڕەم سەری ساڵی كۆچی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.

لە خودای گەورە داواكارم هاتنی ساڵی تازەی كۆچی ببێتە هۆی ئاسوودەیی و خۆشی بۆ هەموو لایەك و، ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەكەمان و كۆی مرۆڤایەتیدا بكێشێت.

 

هەر بمێنن لە خێر و خۆشیدا

مسعود بارزانی

 

1ی موحەڕەمی1447ی كۆچی

26ی حوزەیرانی 2025ی زایینی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.